دووبرا لە گەرمیان بە هۆی جگەرە کێشانەوە گیانیان لە دەستدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ دووبرا لە سنوری گەرمیان، لە کاتی بەتاڵ کردنەوەی تانکەری بەنزین جگەرەیان کێشاوە بەهۆیەوە تانکەرەکە تەقیوەتەوەو هەردووکیان گیانیان لە دەستداوە.

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند” لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار دوو برا کە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنیان پێ بوە لەکاتی دەرهێنانی بەنزین لەنێو تانکەرەکەیان یەکێکیان جگەرەی کێشاوە بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکەرەکە”.

ڕوونیشی کردوەتەوە، بەهۆی زۆری غازەوە لە ناو تانکەرەکە، لەکاتی کێشانی جگەرەکە تانکەرەکە تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا هەردوو براکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە،  ئەو دو برایەی گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی ( مەڵبەند عبدللە ڕەشید ) لەدایکبووی 1991 و (ئازەر عبدللە ڕەشید) لەدایکبوی 1998 دانیشتوی قەزای کەلارن، لەدوای دەرهێنانەوەی تەرمەکانیان رەوانەی پەیمانگەی پزیشکی دادی کەلار کراون بەمەبەستی توێکاری بۆ لاشەکانیان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا