ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی چەند پرسێکی گرنگەوە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان دەخاتە بەرباس.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی تەمموزی 2022 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بخرێتەڕوو.

هاوکات، خستنەڕووی پێشنووسی پڕۆژە یاسای نوێی کار و ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان تاوتوێ دەکرێن”.

ئەوەش هاتووە، “بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا