رێژەی بێكاری لە عێراق بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە پێی ڕووپێوییەكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕێژەی بێكاری 16.5% ە.

خالد بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی ڕووپێوییەكی وەزارەتەكەی بۆ هێزی كار بڵاوكردەوە كە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021 لەلایەن ناوەندی ئامار و بە هەماهەنگی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدراوە.

بە پێی ڕووپێوییەكە، كەسانی تەمەن 15 ساڵ 64% ی كۆی دانیشتوان پێكدەهێنن، كە 50% یان نێر و 50% یان مێن.

هەروەها توێژی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵان 21٪ و تەمەن 24 ساڵ بۆ سەرەوەش 43٪ی دانیشتوان پێكدەهێنن، ڕێژەی بێكاریش دەگاتە 16.5٪ .
وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی گۆڕانكارییە سیاسی و ئابورییەكان لە ساڵانی ڕابردوودا نەتوانراوە سەرژمێری گشتی دانیشتوان بكرێت، بۆیە پێویستییەكی زۆریان هەبوو بە ڕووپێوییەك بۆ زانینی واقعی بازاری كار لە پێناو دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی بێكاری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا