پۆڵەتیک پرێس
بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لە خوێندا هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک، بەرزبوونەوەشی چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە.
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ:
-جگەرەکێشان تەنها ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ بەرزناکاتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی بەسوودیش لە جەستەدا.
-پزیشکەکان دەڵێن قەڵەوی و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە، قەڵەوی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپ.
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ پەیوەندییەکی ڕاستەوانەیە واتە ئەگەر پەستانی خوێن بەرزبێت هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ کە بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک دادەنرێت.
-سیستمی خۆراکی ناتەندروست و دەوڵەمەند بە شەکر، گۆشتی سوور، کاربۆهیدراتە ناتەندروستەکان و خواردنە سوورەکراوەکان هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و گیرانی دەمارەخوێنەکانە.