سودەکانی ئاڤوکادۆ بۆ خانمانی دووگیان

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕێکی بواری خۆراک، سودێکی تەندروستی زۆری میوەی ئاڤوکاۆی خستۆتەڕوو، بە تایبەت بۆ ئەو خانمانەی دوو گیانن.

بەپێی بڵاوکراوەکانیش، ئاڤوکادۆ یەکێکە لە خواردنە گرنگ و بەسودەکان بۆ ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن.

ئەو پسپۆڕە ئاشکرای کرد ئاڤوکادۆ ڕێژەیەکی زۆر، لە ترشی ئۆمێگا٣ی تێدایە، یارمەتی کەم کردنەوەی، کۆلیسترۆڵی زیان بەخش دەدات لە جەستەدا.

دووەم گرنگترین سودو ئاڤۆکادو ئەوەیە سەرچاوەیەکی سەرەکی گرنگە بۆ بەدەست هێنانی بۆتاسیۆم، یارمەتی ڕێکخستنی ئەرکەکانی مێشک دەدات، شلەکان دەگوێزێتەوە بۆ خانەکان، پاشەڕۆ فڕێ دەداتە دەرەوە.

هەروەها بۆتاسیۆم یارمەتیەرێکی باشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەدات، بەپێی زانیارییە تەندروستیەکان هەر ١٠٠ گرام لە ئاڤوکادۆ ٤٨٥ میلیگرام بۆتاسیۆمی تێدایە.

بەهۆی ئەو چەریەی کە تیایەتی کاریگەری کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەسەر کۆلیسترۆڵی باش کەم دەکاتەوە، هەروەها پسپۆڕەکە ئاماژە بەوە دەدات ١٠٠گرام ئاڤوکادۆ نزیکەی ٧ گرام فایبەر لەخۆ دەگرێت.

یەکێکیتر لە سودەکانی ئەوەیە دەوڵەمەنەدە بە ترشی فۆلیک هەروەها ڤایتامینەکانی، بی کاریگەری باشیان لەسەر مێشک هەیە.

بەهۆی دەوڵەمەند بوونی بە ترشی فۆلیک کە سودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە، پزیشکا پێشنیار دەکەن باشتر وایە لە ڕۆژێکدا ٦٠٠ میلیگرام ئاڤوکادۆ بخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا