سوودە تەندروستیەکانی کیوی بۆ پێست

پۆڵەتیک پرێس

میوە و سەوزەواتەکان یەکێکن لە سیستمە خۆراکیە تەندروستەکان سوودێکی زۆریان بۆ لەش و پێست هەیە، میوەکان ڕۆڵێکی زۆریان بۆ پێست هەیە بەتایبەتی کیوی.

سوودە تەندروستیەکانی کیوی بۆ پێست:

-کیوی ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و ڤیتامینەکان یارمەتی رەونەقدارکردنی پێست دەدات و ڕێگری لە وشک بونەوەی دەکات.

-کیوی چارەسەری هەوکردنەکان پێست دەکات، ئەمەش ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات.

-کیوی پێست لە میکرۆبەکان دەپارێزێت.

لن تستغني عن الكيوي بعد اليوم لبشرتك! | مجلة الجميلة

چۆنیەتی بەکارهێنانی کیوی بۆ پێست:

کیوی وەک ماسکێک بۆ دەموچاو بەکاردەهێنرێت، دەتوانرێت تەنها خۆی لە خەڵاتە بدرێت و بێ زیادکردنی هیچ شتێک لە پێست بدرێت، یاخود دەتوانرێت کەمێک زەردەچەوەی تێبکرێت بۆ شێدارکردنەوەی پێست، دواتر لە پێست بدرێت بۆ ماوەی ١٠ خولەک، پاشان دەیشۆیت.

دەتوانرێت وەک میوە یان شەربەت یان لە خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاربهێنرێت و بخورێت سوودێکی زۆری دەبێت.

ماسك الكيوي: فوائد، ووصفات قد تزيد بشرتك جمالًا - ويب طب

لەگەڵ ئەوانەشدا لە هەندێک کاتدا زیانی دەبێت، نابێت لەگەڵ دەرمانی خوێن و دڵدا بەکاربهێنرێت چونکە کارلێک دەکەن، هەروەها خواردنی رێژەیەکی زۆر زیانی بۆ گورچیلەکان دەبێت.
ئەو کەسانەی دوای خواردنی کیوی هەستیاریان بۆ دروست دەبێت وەک، خورانی زمان و پێست، ڕشانەوە و قورسی هەناسەدان پێویستە بەکارینەهێنن و نەیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا