پۆڵەتیک پرێس
زانایانی ئەمریکا دەریانخستووە پەتاتەی کوڵاو ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی بەرزبونەوەی پەستانی خوێندا هەیە.
زانایان باس لە سوودە گرنگەکانی پەتاتە دەکەن، ڕیژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یارمەتی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەدات، ڕێگری لە کۆبونەوەی کانزای سۆدۆۆم لە لەشدا دەکات، ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵ کردنی پەستانی خوێندا هەیە، بەڵام زانایان دەڵێن باشترە بە سوێری نەخورێت.
بەپێی تویژینەوەکان هەرچەندە پەتاتە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام نەخۆشان ئەو کەسانەی نەخۆشی پەستانی خوێنیان هەیە پێویستە ئەوە لەبیر نەکەن لەگەڵ خواردنی پەتاتە دەرمانەکانیشیان بەکاربهێنن، پەتاتە بە کوڵاوی سوودێکی زۆر بە توشبووانی پەستانی خوێن دەگەیەنێت و یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.