لە ئەوروپا کوتانی گشتگیر دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

رۆژی یەکشەممە، وڵاتانی ئەوروپا دەست بە هەڵمەتی کوتانی گشتگیر دەکەن بە بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەی لەلایەن کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتێک دژی کۆرۆنا بەرهەمهێنراوە.

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویان کردەوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، هەڵمەتی کوتانی گشتگیر دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا دەستپێبکات و لەنێو ئەو وڵاتانەشدا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، یۆنان، نەمسا و چەند وڵاتێکی دیکە هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەر لە بەدەستهێنانی رەزامەندی لایەنە تەندروستییە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی ئەوروپا، نەیانتوانی دەست بە کوتانی گشتگیر بکەن.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، کۆمسیۆنی ئەوروپا خستنەبازاڕی ڤاکسینی فایزەر و بیۆنتێکی پەسەند کرد، لەدوای ئەوەی لەلایەن ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و ئەرێنی دەرچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا