پۆڵەتیک پرێس
لەکۆنەوە گیا سروشتی و بەهاراتەکان وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشییەکان بەکارهێنراون و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.
هەندێک لە گیا و بەهاراتە سروشتییەکان تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەیان هەیە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە:
-ڕیحان
تایبەتمەندی دژەئۆکسان، ڤایرۆس و بەکتریای هەیە، توێژینەوەکان دەریانخستووە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت.
-سیر
خواستێکی زۆری لەسەرە، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات وەک شێرپەنجە لەڕێگەی بەهێزکردنی بەرگری جەستەوە.
-زەردەچەوە
توێژینەوەکان دەریانخستووە کەرکەمین کە لە زەردەچەوەدا هەیە کاریگەری دژەشێرپەنجەی هەیە و ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.
-زەنجەبیل
بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە گەشەی شێرپەنجە دەکات وەک شێرپەنجەی پێست و سنگ.
-زەعفەران
چەندین توێژینەوە باس لەوەدەکەن کە تایبەتمەندی دژە وەرەمەکانی هەیە.