پۆڵەتیک پرێس
دۆشاوی خورما، یەکێکە لەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر لە کانزاو ڤایتامینی تێدایە دەبێتە هۆی یارەمەتیدانی کرداری هەرس کردن، سودی هەیە بۆ خانمانی دووگیان.
سوودەکانی دۆشاوی خورما بەگشتی و بۆ خانمانی دووگیان بریتیە لە
١-سەرچاوەیەکی گرنگی ڤایتامین و کانزاکانە، دۆشاوی خورما بە یەکێک لە خواردنا ڕیشاڵیەکان دادەنرێت، جەستەی خانمانی دووگیان چالاک دەکات و وزەیەکی زۆری پێ دەبەخشێت دەتوانرێت لەباتی شەکر بۆ شیرین کردن بەکار بهێنرێت.
٢-یارمەتیدەرە بۆ دۆخی قەبزی، ڕیخۆڵەکان شێدار دەکاتەوە کرداری هەرس کردن چالاک دەکات
٣-نەهێشتنی کەم خوێنی، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاسن و ترشی فۆلیک تیایدا یارمەتی، ڕێژەی خوێن بەرز دەکاتەوە
٤-پاراستنی هاوسەنگی ئاو و خوێ ، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری لە بۆتاسیۆم تێدایە یارمەتی هاوسەنگی ئاو خوێی ناو خوێن دەدات، پارێزگاری لە گرژی ماسولکەکان دەکات
٥-پاراستنی ئێسک و ددان، بە هۆی زۆری بڕێکی زۆر لە مەگنسیۆم تیایدا، کەسانی ئاسایی و خانمانی دووگیانیش دەتوانن سودی لێ وەربگرن بۆ تەندروستی ددانەکانیان
تێبینی، خواردنی دۆشاوی خورما بە گشتی سەلامەتە بەڵام زۆر خواردنی دەکرێت ببێتە هۆی بەرز بوونەوەی کێش لە خانمانی دوو گیان هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا، خورانی ددانەکان بە تایبەت ئەگەر دوای خواردنی پاک نەکرێتەوە