پۆڵەتیک پرێس
زۆربەی کات کەسەکان هەست بە بێهێزی و ماندوێتی دەکەن بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا کە ساردە بەشێکی زۆری کەسەکان بەلایانەوە قورسە لەخەو هەستن و دەست بە ڕۆژەکەیان بکەن بەهۆی کەمی وزەوە.
کەمی وزە کاریگەری لەسەر ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە هەیە، ئەم خواردنانە سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەن بۆ جەستە بەپێی ماڵپەڕی”کوکیست”:
-مۆز
بەیەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت کە وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدرات، ڤیتامین و پۆتاسیۆمی تێدایە.
-ماسیە چەورەکان
ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون و تونە دەوڵەمەندن بە چەورییە تەندروستەکان و ئۆمێگا3 یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جەستە دەدەن کە هۆکاری سەرەکی هەستکردن بە ماندوێتیە.
-برنجی قاوەیی
جیگرەوەیەکی تەندروستی برنجی سپییە، ڕێژەیەکی زیاتر ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە یارمەتی جەستە دەدات کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکان تێکبشکێنێت و وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-ئاردی شۆفان
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات، وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەکات.