پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وارشین سەلمان قائیمقامی قەزای ئامێدی ڕایگەیاند، “فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی قەزاکەیان بۆردومان کردووە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وارشین سەلمان باسی لەوەکرد، “تورکیا لەڕێی فڕۆکەی جەنگییەوە دەوروبەری گوندەکانی سەرکەلی و سکیری لەناوچەی نەهلە بۆردومان کردووە”.
وتیشی، “هەتا ئێستا دیار نییە بۆردومانەکە چ زیانێکی لێکەوتووەتەوە”.
جێی ئاماژەیە تورکیا ماوەیەکی دورودرێژە بەردەوامە لە لەشکرکێشییەکانی بۆسەر خاکی هەرێم و ڕۆژانە ئەو ناوچانە بەبیانووی بوونی پەکەکە بۆردومان دەکات، کە تورکیا بە “ڕێکخراوێکی تیرۆرستیی” لەقەڵەمیان دەدات.