پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكیتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، داوا لە حكومەت دەكەین هەنگاوی جدی بنێت بۆ باشتركردنی گوزەرانی هاووڵاتییان، بانگهێشتی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكانیشی دەكەین بۆ داڕشتنی پەیماننامەی كاری پیشەیی.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان وتاری فراكسیۆنەكەی خوێندەوە و داوایكرد حكومەت هەنگاوی جدی بنێت بۆ باشتركردنی گوزەرانی هاوڵاتییان و ناكرێت لەوەزیاتر باجی ناكۆكییە سیاسییەكان بدەن.
باسی لەوەشكرد، زیاتر لە نۆ ساڵە پرۆژەیاسای بودجە نەهاتووەتە پەرلەمان و پێویستە بەهەرشێوەیەك بێت بودجە بهێنرێتە پەرلەمان، بۆ ئەوەی داهاتی كوردستان لەیەك خەزێنەدا كۆبكرێتەوە و بە یەكسانی دابەشبكرێت.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ڕاشیگەیاند، پێویستە رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بكرێت و مووچە و قوتی هاووڵاتییان نەكرێتە بەشێك لە ناكۆكی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ.
باسی لەوەشكرد، پێویستە پەرلەمانتاران بەشدارنەبن لە شەڕی میدیایی و قوڵكردنەوەی ناكۆكییە سیاسییەكان.
لوقمان وەردی تەئكیدی لە دەستپێشخەرییەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و داوایكرد بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەكە بە سازانی نیشتمانی چارەسەربكرێن و گەرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەربكرێت.