مەسرور بارزانی: هەرچی چەكی بێ‌ مۆڵەتە دەستی بەسەردا دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ داوام لە وەزارەتی ناوخۆ كرد هەرچی شوێنی چەك فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەكی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵك.

مەسرور بارزانی وتی: ئێمە ئاسایشی خەڵك و وڵاتی خۆمان ناكەینە قوربانی خراپكاران و قاچاخچییان و هەلپەرستان. داوا لە خەلكی كوردستان دەكەم، چەكی بێ مۆڵەت ڕادەستی حكومەت بكەن و خۆیان بەشداربن لە پرۆسەی پاككردنەوەی كوردستان لە چەكی بێ مۆڵەت. دواتر بە پێی یاسا، بابەتی مامەڵەكردن بە چەك ڕێك دەخرێتەوە.

وتیشی: داواش لە دادگاكان دەكەم، چاوپۆشی و كەمتەرخەمی لە جێبەجێكردنی یاسا نەكەن و دڵنیاشیان دەكەمەوە كە بە هەموو شێوەیەك، پاڵپشت و هاوكاریان دەبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا