پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە دابەشکردنی موچە پێش جەژنی قوربان، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، وه‌زاره‌تی دارایی په‌یوه‌سته به بابه‌تی دابه‌شكردنی موچه.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی حوزەیرانی 2022، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە میانەی بەشداریکردنی لە ئیڤێنتێکدا لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەناوسانی ڕاگەیاند، “وه‌زاره‌تی دارایی په‌یوه‌سته به بابه‌تی دابه‌شكردنی موچه، بابه‌تی موچه په‌یوه‌ندی به‌و وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه، وه‌كو حكومه‌تیش پێشتر رامانگه‌یاندوه، له داهاتی به‌رده‌ست ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، ئێستاش چاوه‌ڕێی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین كاتی دابه‌شكردنی موچه دیار بكات”.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕۆژی شەممە لە میدیا کوردیەکان بڵاوکرایەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم ناوی چەند وەزارەتێکی ئاشکرا کردبوو کە پێش جەژنی قوربان کە دەکاتە 9-10ی مانگی تەمموز موچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.