پۆڵەتیک پرێس
تەندروستی ددانەکان کارێکی زۆر گرنگە خواردن و خواردنەوەکانیش کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستبوونی ددان و پێکەنینێکی تەندروست هەیە.
پزیشکەکان بەردەوام ڕێنمایی نەخۆشەکانیان دەکەن ئەو خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن کە سوودیان بۆ تەندروستی ددانەکان هەیە وەک:
-میوە و سەوزەواتەکان
میوە و سەوزەواتەکانی وەک گێزەر، سێو، خەیار و چەندانی دیکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ددانەکان هەیە، یارمەتی پاککردنەوە و بەهێزبوونی ددانەکان دەدەن.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەند بە کالیسیۆم
کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی مینای دداندا هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی ددانەکان دەکات.
-پڕۆتینەکان
پڕۆتینە بێچەورییەکانی وەک مریشک، ماسی و هێلکە سەرچاوەیەکی سەرەکی فۆسفۆڕن کە یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆ بنیاتنانی مینای ددان و ڕێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات.
-چەرەساتەکان
ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانیان تێدایە بەتایبەتی کالیسیۆم مینای ددان بەهێزدەکات.