سێ جۆر خواردن مەترسی هەوکردنی جومگەکان زیاد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردنی جومگەکان یەکێکە لە باوترین حاڵەتی پزیشکی نەخۆشی درێژ خایەن، ئەگەر نەخۆشی هەوکردنی جومگەت هەبوو، ڕەنگە بیر لەوە بکەیتەوە چون چارەسەری بکەیت ئازارو نیشانەکانی کەم بکەیتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پسپۆڕانی بواری خۆراک، گۆڕانکاری لە خۆراکدا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەم کردنەوەی هەوکردنی جومگەکان لە هەندێک کەس دا.

هەندێک خواردن هەیە سودێکی زۆری هەیە بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان و ئازاری هەوکردنی جومگەکان، هەندێکیش بە پێچەوانەوە نیشانەکانی زیاد دەکات.

-شەکری زیادە

باشتر وایە هەموو کەسێک بڕی ئەو شەکرو شیرینیەی دەیخوات دیاری بکات، وەک ئایسکرێم کێک شیرینیەکانیتر.

خواردنی شەکری زیادە و خواردنە شیرینەکان، دەبێتە هۆی زیاد بوونی نیشانەکەنای هەوکردنی جومگەکان بەڵام ئەگەر هاتوو پێشتر خۆت توشی ئەو نەخۆشیە بوبیت ئەوە زیاتریش دەبێت.

-گلۆتین

گلۆتین یەکێکە لە جۆرەکانی پرۆتین، بەشێوەیەکی گشتی لەو خواردنانەدا زۆرە کە لە گەنم و جۆو ڕووەک دروست کراون.

بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی هەوکردنی جومگەکان دادەنرێت، وەک نان پاستا بیسکویت، کێک شیرینی.

-خوێی زیادە

ئەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە، بە تایبەت خواردنە ئامادە کراوەکانی وەک پەنیر گۆشت خواردنە لە قوتونراوەکان.

پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاشکرای دەکەن، خواردنی رێژەیکی زۆری لە سۆدیۆم دەبێتە هۆی توشبوونت بە نەخۆشیە خودیەکان هەروەها هەوکردنی جومگەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا