پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار – کفری پلەدارێکی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.
لەوبارەیەوە عەلی جەمال قدووری، موقەدەمی مافپەروەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەنزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری لاندکرۆزەر وەرگەڕا و سەربازێکی پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، “ئەو سەربازە پلەی عەمیدی هەبووە لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوی (ئاری محمد توفیق)ە و لەدایکبووی 1970 دانیشتووی شاری سلیمانیە”.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.