دكتۆر بەرهەم ساڵح: بەهیمەتی خەڵكی دڵسۆز دەتوانین بەسەر ئاستەنگەكاندا سەركەوین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق لە رێوڕەسمی خولی 11ـی دەرچوونی خوێندكارانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، دەبێت سوپاسی رۆڵی مام جەلال بكەین كە پشتیوان، هاوكار و هەمیشە بە دەنگیانەوە بوو. وتیشی، “كاك نێچیرڤان كە خۆشی لێرە ئامادەیە بەڕاستی لە رۆژی یەكەمەوە هاوكار و پشتیوانم بوو.”

رۆژی چوارشەممە 08-06-2022 بە ئامادەبوونی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، رۆبێرت پاڵادینۆ، كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و چەندین بەرپرسی دیكە و كەسوكاری خوێندكاران، رێوڕەسمی خولی 11ـی دەرچووانی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

د. بەرهەم ساڵح لە وتارەكەیدا باسی لەوە كرد، “لێرەدا دەبێت بە سوپاس و رێزی بێپایانەوە باسی رۆڵی مام جەلال بكەین.. پشتیوان هاوكار و هەمیشە بە دەنگمانەوە بوو، كاك نێچیرڤان كە خۆشی لێرە ئامادەیە بەڕاستی لە رۆژی یەكەمەوە هاوكار و پشتیوانم بوو، پشتیوانی بۆردی زانكۆكە بوو كە ئەو ناوەندە ببێتە راستییەكی گەورە.”

ئەمڕۆ 260 خوێندكار لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێنا كە 148 كوڕ و 112شیان كچن.

لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانیش، سەرۆككۆماری عێراق ئاماژەی بەوەدا، “دڵنیاتان دەكەمەوە كە ئەم دۆخەی ئێستا لای خۆمان لە هەرێمی كوردستان بگرە لە عێراقیش ئاستەنگ و كێشمەكێشمی زۆری تێدایە، مایەی نیگەرانیی زۆرینەمانە، بەڵام بە هیمەتی ئێوە، بە هیمەتی خەڵكی خێرخواز و دڵسۆز و پەرۆشی ئەم نیشتمان و كۆمەڵگەیە، دەتوانین بەسەر ئەو ئاستەنگانەدا سەركەوین.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا