پۆڵەتیک پرێس
هاوڵاتیەکی عێراقی بە ڕەچەڵەک کورد زاگرۆس جاف کە پەنابەرێکی بەڕیتانیایە و لە یەکێک لە چێشتخانە بەناوبانگەکانی پیتزا کاردەکات، نازناوی خێراترین وەستای بیتزای جیهانی بەدەستهێنا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی شەفەق نیوز، زاگرۆس تەمەنی 33 ساڵە و لە زنجیرە چێشتخانەکانی دۆمینۆز بیتزای بەناوبانگ کاردەکات، لە پێشبڕکێیەکدا کە لە The venetian Hotel لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا ئەنجامدرا دوای ئەوەی توانی لەماوەی 70 چرلەدا سێ پیتزا دروستبکات نازناوی خێراترین وەستای بیتزای لەجیهاندا بەدەستهێنا.
زاگرۆس بینەران و لیژنەکەی سەرسامکرد و خەڵاتەکەی بردەوە کە بڕەکەی 3000 دۆلار بوو، زاگرۆس پێش گەیشتنی بۆ بەڕیتانیا لە تەمەنی 16 ساڵیدا هیچ کارێکی لەو جۆرەی نەکردبوو، بەڵام دوای ئەوەی بۆماوەی 15 ساڵ لەو زنجیرە چێشتخانانەدا کاریکردووە بەهرەیەکی زۆر لەو کارە فێربووە.
زاگرۆس دەربارەی پێشبڕکێکە وتی:”هەستێکی زۆر خۆشبوو، ئەم پێشبڕکێیە هەموو شتێک بوو بۆ من”.