ژمارەیەک شوێنەواری سەردەمی ئەسکەندەری مەقدۆنی دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی شوێنەوار لە تورکیا چێشتخانەیەکیان دۆزیەوە تەمەنی دوو هەزار و ٤٠٠ ساڵ دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەسکەندەری مەقدۆنی.

رۆژنامەی دەیلی سەباح بڵاویکردەوە، بەپێی قسەکانی ئەرکان دوندار زانای بواری شوێنەوار، سەربازگەیەکیان لە پارێزگای ئەنتاڵیا لە تورکیا دۆزیوەتەوە کە چەندین پارچەی مێژوویی تێدابووە، لەنێویشیاندا چێشتخانەیەک هەبووە کە لە هەموو شوێنەوارەکان بە بەهاتر بووە.

دەشڵێت: تەمەنی سەربازگەکە دوو هەزار و ٤٠٠ ساڵە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەسکەندەری مەقدۆنی.

لە درێژەدا ئەرکان باسی لەوەکرد، لەکاتی گەڕان و بەدواداچوون زۆر پارچەی مێژوویی وەک چەک و کەلوپەلی رۆژانە دۆزراونەتەوە کە وای کردووە لە سروشت و چۆنیەتی ژیانی ئەو سەردەمە تێبگەن.

لەپاڵ ئەوانەشدا، ژوورێکی خانمانیان دۆزیوەتەوە تێیدا ئاوێنە و کەلوپەلی جوانکاری خانمانی تێدابووە ئەوەش دەریخستووە کە ژنانی ئەو سەردەمە گرنگیان بە خۆیان داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا