پۆڵەتیک پرێس
سەگێک بەدوای بەچکەکەیدا دەگەڕا کە بۆماوەی 48 کاتژمێر لەناو چاڵێکدا گیری خواردبوو، سەگەکە بەشێوەیەک سەیری کەسەکانی ئەو دەوروبەرەی دەکرد تا یەکێکیان لێی تێبگەن و یارمەتی بدەن.
ڕۆژنامەکان باس لەوە دەکەن لەو کاتەدا دوو پیاوی ڕوسی هەستیان بە جوڵەی سەگەکە کرد و بەدوایدا ڕۆشتن تا تێبگەن، کە گەیشتنە شوێنەکە بینیان بەچکەکەی لەناو چاڵێکی قوڕاویدا گیری خواردووە، دوو پیاوەکە سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی بەچکەکە و لە چاڵە دەریانهێنا، لەو کاتەدا سەگەکە چوو بۆلای بەچکەکەی و بە سۆزەوە دەستی لێدەدا و باوەڕی نەبوو کە ڕزگاری بووە، ڕۆژنامەکان دەڵێن: ئەو ساتە گوزارشت ناکرێت.
ڕۆژنامەکان جەختیان لەوەش کرداووە، ئێستا سەگەکە و بەچکەکەی لە ڕێکخراوێکی خیرخوازی تایبەت بە ئاگاداربوونی سەگن لە گوندی نامستی کە دەکەێتە دووری 55 میل لە باکوری یاکوتسک.