پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک قاوە مەترسی توشبوون بە کێشە و نەخۆشیەکانی گورچیلە کەمدەکاتەوە.
بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی گونجاو قاوە دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی گورچیلە بەڕێژەی %15 کەمترە بەراورد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە، هەروەها خواردنەوەی قاوە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری2، نەخۆشیەکانی دڵ، دەمارەخوێنەکان و جگەر دەکات.
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی لە هەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، سوودی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا بکرێت زیانی دەبێت.