پەڵەی شینی جەستە نیشانەیە بۆ نەخۆشی مەترسیدار

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری نەخۆشیەکانی جگەر و کرداری هەرس دەڵێت: پەڵەی شیینی سەر پێست نیشانەیە بۆ نەخۆشی جگەر.

دەرکەوتنی پەڵە شینەکان لەگەڵ چەند نیشانەیەکی دیکەی وەک سک ئاوسان، خەواڵوی بەردەوام، زەردبوونی سپێنەی چاو و تێکچوونی سەرنجدان ئاماژە بەوە دەدەن جگەر بەباشی کردارەکانی جێبەجێ ناکات و کێشەی هەیە.

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانە لەوانەیە نەخۆشی هەوکردنی جگەر بێت یان سەرەتایەک بێت بۆ تێکچوونی تەندروستی جگەر، کاتێک جگەر کێشەی تێدەکەوێت کردارەکانی خوێن مەیین تێک دەدات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەر بەرکەوتنێکی سوک ڕەنگی پێست بگۆڕێت.

پزیشکەکە جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو کەسانەی کێشەی جگەریان هەیە لە خواردنەوە کهولی و گازیەکان دوورکەونەوە، سیستمی خۆراکیشیان ڕێژەیەکی کەم خوێی تێدا بێت.

پزیشکەکە دەڵێت: ڤایرۆسەکان هۆکارێکن بۆ تێکچوونی تەندروستی جگەر، بۆیە پێویستە لەکاتی بوونی ڤایرۆسەکاندا دەرمانی دژەڤایرۆس بەکاربهێنرێت، ئەو کەسانای کێشیان زۆرە و کیشەی ئەنسۆلینیان هەیە کێشیان دابەزێنن و دەرمان بەکاربهێنن، ئەگەر ئەوانە هۆکار نەبوون و هەوکردنی جگەر ڕویدابوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت و ڕێنمای وەربگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا