ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک بیر لەو میوانە دەکرێتەوە کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم ڕاستەوخۆ باسی مۆز دەکرێت، چونکە مۆزێکی قەبارە ناوەند نزیکەی 422مللیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش ڕێژەی %9 زیادە لەو ڕێژەیەی لەش ڕۆژانە پێویستی پێیەتی.

لەگەڵ ئەوەشدا چەندین میوەی دیکە هەیە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم وەک، شوتی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات بەڵام ڕێژەیەکی زۆریش پۆتاسیۆمی تێدایە دوو پارچە شوتی نزیکەی 640 ملیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی کرداری هەرس دەدات و سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین سی و بی و مەگنسیۆمە.

طريقة عمل سموثي البطيخ بالموز | مجلة هي

کانزای پۆتاسیۆم سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ لەش هەیە، ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکات کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک، هەروەها پۆتاسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی دڵ و گورچیلەدا هەیە، یارمەتی تەندروستی ئێسکەکان دەدات، ئەگەر دەتەوێت ئێسکەکانت بەهێز بێت تەنها پشت بە کانزای کالیسیۆم مەبەستە بەڵکو پۆتاسیۆمیش بەهەمان شێوە گرنگە.

کەمی پۆتاسیۆم لە لەشدا لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و دروستبوونی بەردی گورچیلە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا