پۆڵەتیک پرێس
ئازاری هەوکردنی جومگەکان دەرمانێکی دیاریکراوی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردن و خواردنەوە ڕۆڵێکی زۆریان لە کەم کردنەوەی هەوکردنی جومگەکاندا هەیە.
هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، لەڕێگەی سیسمتی خۆراکی تەندروستەوە دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی پەستان و کۆلیستڕۆڵی خوێن بکرێت و ئازاری جومگەکانیش کەمتر بێت.
خواردنەوەی چای سەوز ڕۆڵێکی گرنگی لە کەم کردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەدا هەیە، چای سەوز دەوڵەمەندە بە پالبۆلیفینۆل کە جۆرێکە لە دژەئۆکسانەکان یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنەکان دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.
ئەو خواردنانەی دیکە کە یارمەتی کەم کردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی جومگە دەدەن ئەمانەن:
-ماسیە چەورەکان
-زەیتی زەیتونی سروشتی
-شیرەمەنیەکان
-ئەو سەوزەواتانەی ڕەنگیان تۆخە
-بڕۆکلی
-سیر
-چەرەساتەکان