پۆڵەتیک پرێس
کەلەرم یەکێکە لە سەوزەواتە زۆر باوەکان لەجیهاندا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا ا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی “WEBMED”، کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکانی وەک ئەنفلۆنزا و سەرمابوون بەهێزدەکات، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ئەگەری دەرکەوتنی چرچولۆچی کەمدەکاتەوە.
ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە مەترسی توشبوون بە کەمخوێنی کەمدەکەتەوە، بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆکسانە بەهێزەکان ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات، پەستانی خوێن ڕێکخدەخات و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.