لەمانگی ڕەمەزاندا ئەم خواردنانە یارمەتی کرداری هەرس دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

کرداری هەرس بەیەکێک لە ئەندامە زۆر گرنگەکانی جەستە دادەنرێت، ڕۆڵێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەرپرسە لە هەڵمژینی هەموو ئەو ماددە سوودبەخشانەی لە خواردنەکاندا هەن و جەستە پێویستی پێیەتی.

لەمانگی ڕەمەزاندا کاتێک بۆماوەیەکی درێژ هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخورێت، کرداری هەرس پێویستی بە ئاگادارییەکی زۆری هەیە و پێویستە ئەو خواردنانە زیاتر بخورێن کە یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدەن، بۆئەوەی تووشی زیانی تەندروستی نەبن و لە غازات، ئازاری سک، سکچوون و قەبزی بەدووربن.

لەمانگی ڕەمەزاندا ئەم خواردنانە یارمەتی کرداری هەرس دەدەن:

-ماست
یارمەتی کرداری هەرس دەدات و جوڵەی ڕیخۆڵەکان باشتردەکات، هەروەها رێگری لە ئاوسانی سک، قەبزی و سکچوون دەکات.

Imagens Iogurte | Vetores, fotos de arquivo e PSD grátis

-سێو
سەرچاوەیەکی سەرەکی ماددەی بەکتینە مەترسی توشبوون بە هەوکردنەکانی ڕیخۆڵە و قۆڵۆن کەمدەکاتەوە و یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات.

انواع التفاح | Just Food

-تۆوی شیا
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە، یارمەتی گەشەی بەکتریا سوودبەخشەکانی ڕیخۆڵە و کرداری هەرس دەدات.

ما لا تعرفته عن بذور الشيا وقيمتها الغذائية | الكونسلتو

-پاپایا
میوەی پاپایا ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و پڕۆتینی تێدایە سوودی بۆ کرداری هەرس و گەدە هەیە.

Ceasa Compras: Conheça os benefícios do mamão papaya

-زەنجەبیل
سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە دڵتێکەڵهاتن دەکات، هەروەها مەترسی توشبوون بە برین و سووتانی گەدە کەمدەکاتەوە.

 

Resa Esercitare Tassa di ammissione benefici dello zenzero e curcuma  Gonfiare Telemacos Chiarire

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا