وەزارەتی نەوت: ڕۆژانە حەوت ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوتیی بە قاچاغ دەبرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، تێکڕای زیانەکانی ساڵانەی لە فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکان دەگاتە سێ ترلیۆن دینار و ڕۆژانە حەوت ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوتیی بە قاچاغ دەبرێت.

ئیحسان موسا غانم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان و بەڕێوەبەری پشکنین لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژانە حەوت ملیۆن لیتر بەرهەمی نەوتیی عێراق بەقاچاغ دەبرێت.

وتیشی، “نرخی بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق و لەنێویشیاندا بەنزین بەراورد بە نرخەکەی لە پارێزگاکانی هەرێم و وڵاتانی دراوسێ نزمە، ئەمەش بووەتە پاڵنەر تا مافیاکان بەنایاسایی و قاچاغ مامەڵە بە نەوتی عێراقییەوە بکەن و قازانجی زەبەلاحی لێبکەن”.

باسی لەوەشکرد، “نرخی لیترێک بەنزین لە عێراق لەنێوان 450 بۆ 650 دیناردایە، لە هەمان کاتدا لیترێک بەنزین لە پارێزگاکانی هەرێم لەنێوان 1400 بۆ 1500 دینارە، ئەم جیاوازییە لە نرخەکانی بەنزین هۆکارێکە بۆ قاچاغچێتیکردن بە بەنزینی عێراقیەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا