سزای زیندانی هەتایی بەسەر ژنە عێراقییەکەدا سەپێنرا

پۆڵەتیک پرێس

ئەو ژنە عێراقییەی کە دوو منداڵەکەی خۆی لەسەر پردێکی رووباری دیجلە فڕیدایە خوارەوە سزای زیندانی هەتایی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سزای زیندانی هەتایی بەسەر ئەو ژنە عێراقییەدا سەپێنرا کە رۆژی هەینی رابردوو دوو منداڵەکەی خۆی فڕیدایە ناو ئاوی رووباری دیجلەوە، ئەو رووداوەش کاردانەوەیەکی زۆری هاوڵاتیانی عێراقی لێکەوتەوە بەتایبەت لەدوای ئەوەی گرتەی ڤیدیۆیی ساتەوەختی فڕیدانی منداڵەکان لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکران و بڵاوکرانەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرباری ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان داوای سزادانی توندی ئەو ژنە عێراقییە دەکەن، بەڵام چەند لایەنێکی دیکە داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لە دۆخی دەروونی ئەو ژنە عێراقییە بکرێت تا دڵنیاببنەوە لەوەی ئایا لە دۆخێکی دەرونی جێگیردایە یاخود نا بەتایبەت لەدوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی و سەختی گوزەرانی خۆی و منداڵەکانی.

لەوبارەیەوە، ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی عێراق رەخنە لەو دۆخە سەختە کۆمەڵایەتییە دەگرن کە لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ رووبەرووی وڵاتەکە بووەتەوە و کاردانەوەی لەسەر گوزەرانی دانیشتووانی وڵاتەکە داناوە.

رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، خالید موحەنا وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ئەو ژنە عێراقییەی منداڵەکانی خۆی فڕیدایە ناو رووباری دیجلەوە لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرکراوە و بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست رەوانەی دادگا کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا