لە عێراق دەوامی دام و دەزگا حكومیەكان رادەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: سبەینێ دووشەممە پشووی فەرمیە لە تەواوی دامودەزگاكان، جگـە لە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان.

پشووی فەرمی لە عێراقدا پەیوەندی بە هاتنی شەپۆلێكی نوێی خۆڵبارینەوە هەیە، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەنجامی كاریگەری دروستبوونی ناسەقامگیرییەك لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای عێراق، پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی تۆز و خۆڵ زۆربەی ناوچەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بگرێتەوە و كاریگەرییەكەی لە سبەی دووشەممەوە چڕ دەبێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لەئەنجامی كاریگەری دروست بوونی ناسەقامگیریەك لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی باشووری رۆژئاوای عێراق بە تایبەتی ,پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێكی تۆز وخۆل زۆربەی ناوچەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە بگرێتەوە.

كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە ئاماژەی بەوەدا، كاریگەری ئەم خۆڵ بارینە لە سبەی دووشەممە چڕ دەبێتەوە لەسەر ناوچەكەمان.

تا ئێستا نازاندرێت ئایا حكومەتی هەرێمیش دەوام رادەگرێت یان نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا