پۆڵەتیک پرێس:
به‌رپرسی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكاریه سیاسی و ئابووریه‌كان رایگەیاند، گه‌ر به‌غداش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه، گرفته دارایی و ئابووریه‌كانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نابێت.
محه‌مه‌د حسێن به‌رپرسی ناوه‌ندی عێراقی بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكاریه سیاسی و ئابووریه‌كان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ی به‌غدا مانگانه بۆ هه‌رێم ده‌ینیرێت سولفه‌یه، نه‌ك به‌شه بودجه، بڕیاربوو ئه‌م سلفه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت، تا هه‌رێم و به‌غدا له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ته‌سفیه‌كردنی داهاته گومرگی و ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستا ڕێككه‌وتن نه‌كراوه.”
وتیشی: ناتوانرێت وه‌ڵامی پرسیاری به‌رده‌وام بوون یاخود به‌رده‌وام نه‌بوونی ناردنی 200 ملیاره‌كه بدرێته‌وه، چونكه ناردنی ئه‌و پارەیە به‌بڕیاری سیاسی بووه، ناردن و نه‌ناردنیشی ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و باشیی نێوانیان.
محه‌مه‌د حسێن ئاشکراشی کرد، “كۆتا مانگ كه داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه، بڕه‌كه‌ی 350 ملیۆن دۆلار بووه، ده‌كاته نزیكه‌ی 511 ملیار دینار، ئه‌مه نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌یە كه هه‌رێم مانگانه پێویستیه‌تی”، وتیشی: “هه‌رێم 900 ملیار دیناری بۆ موچه پێویسته، گه‌ر قه‌رز كه‌ڵه‌كه نه‌كات و له‌كاتی خۆیدا شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی شاره‌وانی و كاره‌با و ئاوه‌دانكردنه‌وه بدات، ئه‌وا 300 ملیار دیناری تری ده‌وێت، یانی به‌گشتی هه‌رێم مانگانه تریلیۆنێك و 200 ملیار دیناری ده‌وێت، تا قه‌رز له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه نه‌كات، به 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غداشه‌وه، ئه‌م بڕه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت.”
محەمەد حسێن هۆشداری ئەوەیدا، “گه‌ر هه‌رێم چاكسازی نه‌كات، دۆخه داراییه‌كه‌ی به‌جۆرێكه قابیلی به‌رده‌وامبوون نییه، هه‌رێم له‌مه زیاتر ناتوانێت قه‌رز كه‌ڵه‌كه بكات و كه‌سیش قه‌رزی ناداتێ، به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئاماده نین له‌مه زیاتر قه‌رزیان بكه‌وێته لای حكومه‌ت، بۆیه به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بایان كه‌مكردووه‌ته‌وه.”