پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 1ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
سبەی یەک شەممە 2ی نیسان، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوی تەواو، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو بەرزدەبێتەوە.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 21 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سۆران دەبێت کە 12پلەی سیلیزیە.