مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆید دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئای تێڵ پی38 مۆبایلێکی نوێی ئەندرۆیدە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی ئای تێڵ پی38 شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی 1612/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری یونیسۆک ئێس سی7731 ئی و چارەسەرکەری وێنەی مالی400 ئێم پی2ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو گێگابایتە، میمۆریەکەی 23 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا