پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە دەڵێت، بەرنامەی پارلێر بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی و هاوڕێیانەیە، بەڵام لە دوای بلۆک کردنی لە لایەن گۆگڵ و ئەپڵ و ئەمازۆنەوە بڕیاری داخستنی داوە.
جۆن ماتزی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پارلێر لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لەوەكردووە، تەواوی نامە و بەریدە ئەلیکترۆنیەکانییان لە ماوەی یەک ڕۆژدا داخستووە.
ئەمە دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوو لە لایەن هەرسێ کۆمپانیای گۆگڵ و ئەپڵ و ئەمازۆنەوە، بەرنامەی پارلێر بلۆک کرا،بە گومانی بڵاوكردنەوەی پەیامی توند و تیژی.