چۆنیەتی پاراستنی مۆبایل لە سوتان

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری ئامێرە زیرەکەکان باس لەوە دەکەن هەڵە بارگاوی کردنی مۆبایل زیان بە پاترییەکەی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی سوتان.

هۆکاری سەرەکی کە زیان بە مۆبایل بگەیەنێت وزەی ئامیری بارگاوی کردنەکەیە، چونکە چەندین جۆری هەیە مەرج نییە هەمووی بۆ مۆبایلەکەت گونجاو بێت، بۆیە پێویستە تایبەتمەندی مۆبایلەکە بزانیت پێش بەکارهێنانی ئامێری بارگاوی کردن.

وزەی پێوانەیی ئامێری بارگاوی کردن بەگشتی ٥ ڤۆڵت و 1.5 ئەمپێر دەدات، بەڵام هەندێک ئامێر هەیە لەوە خێراترە، بۆیە لەکاتی بەکارهێنانیدا دەبێت ئاگاداری تایبەتمەندی مۆبایلەکە بیت بزانیت بەرگەی دەگرێت یان نا، پشتگوێخستنی زیان بە پاترییەکە دەگەیەنێت و لەوانەیە ببێتە هۆی سوتانی مۆبایلەکە.

چین هەندێک ئامێری بارگاوی کردنی دروستکردوە دوو شوێنی هەیە، یەکێکیان ٥ ڤۆڵت ئەوی دیکە ١٠ ڤۆڵت دەدات، دووەمیان خێراتر مۆبایلەکە بارگاوی دەکات، بەڵام دوای ساڵێک لە بەکارهێنان پاترییەکە توانای لەدەست دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا