هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بە تایبەتمەندی نەێ دروست دەکات ئەویش مۆبایلی هۆنۆر ماجیک3یە.

تایبەتمەندی مۆبایلی هۆنۆر ماجیک3، کێشەکەی 205 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2676/1236 و شەپۆلی 120 هێرتز.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(108+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش، شین، سوور و سەوز بەردەست دەبێت، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا