مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی راگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان بکات.

مۆبایلی دێفای پێکهاتەیەکی زۆر تایبەتی هەیە، ئەو مادەیەی لێی دروستکراوە بەهێزە و لەهەمان کاتیشدا کێشێکی کەمی هەیە، بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(169.8/78.2/10.9) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 270 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن662 و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ610ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(2+2+48+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفەیەکی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا