تایبەتمەندیەکانی مۆبایلێکی نوێی ئۆپۆ

پۆڵەتیک پرێس

ئۆپۆ تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی مۆبایلە نوێیەکەی ئۆپۆ فایند ئێن فۆڕ دەخاتەڕوو، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان کە توانای نوشتانەوەی هەبێت.

ئۆپۆ فایند ئێن فۆڕ کێشەکەی 211 گرامە، شاشەکەی لەجۆری فۆڵدەبڵ ئێڵ تی پی ئۆ توو ئۆلیدە بەقەبارەی 8.07 ئینج و دیقەی2160/1916 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم8475 سناپ دراگۆن ئەیت پڵەس جین وەنی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(60+8+12+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاترییەکەی 4750 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا