هایسێنس مۆبایلێکی زیرەک دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

هایسێنس مۆبایلی هایسێنس ئێچ60 بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

مۆبایلی هایسێنس ئێچ60 کێشەکەی 225 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.81 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 60 هێرتز، چارەسەرکەری ژانروی تی7520 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 جی پی یوی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی5100 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا