ئەپڵ جۆرێکی نوێی ئایفۆن بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلی ئایفۆن ئێس ئی3 بەتایبەتمەندی زۆر بەرهەم دەهێنێت، مۆبایلەکە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

تا ئێستا ئەپڵ دوو نموونەی لە جۆری ئایفۆن ئێس ئی بەرهەم هێناوە، لە ساڵی داهاتوشدا نموونە نوێیەکی دەخاتە بەردەست، مۆبایلی ئایفۆن ئێس ئی3 شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 4.7 ئینج.

چارەسەرکەری ئەپڵ ئەی15ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە لەمسە، تا ئێستا کۆمپانیاکە تەنها ئەو تایبەتمەندیانەی ئاشکرا کردووە، بڕیارە لەگەڵ نزیکبونەوەی کاتی خستنە بازاڕی مۆبایلەکە زانیاری زیاتر ئاشکرا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا