ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان بەم نرخە مامەڵە بە نەوتەوە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتووە، هەر بەرمیلێک بەم نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی دوایین ئامارەکان کە ماڵپەری ئۆیل پرایز بڵاوی کردۆتەوە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار 5 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 110 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ماوەی 87 ڕۆژە جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە کاریگەرییەکەی زۆر لەسەر نرخی نەوت دروست بوو لە بازاڕەکانی جیهاندا، چەندین جار بڕیاری دانانی سزا لەسەر هاوردەکردنی نەوتی ڕوسی دانرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا