پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پشتیوانیکردن لە زمانی گفتوگۆ و بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەیەکدا محەمەد شیاع سودانی و محەمەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد بەجۆرێک لە بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵات بێت.
لایخۆیەوە باڵیۆزی ئێران سوپاس و پێزانینی سەرکردایەتی وڵاتەکەی گەیاندە سودانی لەو ڕۆڵەی بۆ نزیککردنەوەی تێڕوانین و بیروڕاکانی ئێران و سعودیە گێڕای.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی ئێران و سعودیە و چین بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە تێێدا ڕایانگەیاند، ئێران و سعودیە هەستاون بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و بڕیاریاندا لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانەکانیان لە هەردوو وڵات بکەنەوە.