فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە بەغدا کەوتەخوارەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت (دبلن) لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتە خوارەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغدا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەک شەممە، فڕۆکەیەلی بێفڕۆکەوان لە قوتابخانەی مەشقی تایبەت(دبلن)، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتە خوارەوە و تائێستا دیارنییە سەر بەچی لایەنێکە”.

ڕوونیکردەوە، تائێستا نەزانراوە فڕۆکەکە کەرەستەی تەقینەوەی هەڵگرتووە یان بەمەبەستی وێنەگرتن و چاودێریکردن بەکارهێنراوە و ڕادەستی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش کراوە.

هاوکات، هێزە ئەمنییەکان تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە رانەگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا