پۆڵەتیک پرێس
هەنجیری وشککراو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و کارۆتینەکان، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، پێویستە هەموو کەسێک ڕۆژانە بەڕێژەیەکی گونجاو بیخوات.
سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی هەنجیری وشککراو:
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.
-ماددە ڕووەکیەکانی بۆلیفینۆڵ و کارۆتینەکانی تێدایە هەردووکیان دژەئۆکسانن یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدەن.
-یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن دەدات.
-ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ و ماددەسوودبەخشەکان بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی.
-جەستە لە ژەهرە شێرپەنجەییەکان پاکدەکاتەوە کە هۆکارن بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.