سودەكانی قاوە بۆ دابەزاندنی كێش

پۆڵەتیك پرێس

دانیشتوانی جیهان ساڵانە زیاتر لە 160 كیس قاوە بەكاردەهێنن،چونكە خواردنەوەیەكی زۆر باشە بۆ دەستكەوتنی وزە لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات.

سودەكانی خواردنەوەی قاوەی ڕەش (تاڵ)، ڕێژەیەكی كالۆری كەمی تێدایە بەجۆرێك كوپێك قاوە كەمترە لە پێنج كالۆری ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات و سودی تەندروستی هەیە،نیاسین و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە و دژە ئۆكسانە ئەمەش یارمەتی كرداری هەرس و تەندروستی دڵ دەدات،هەستی برسێتی كەمدەكاتەوە ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ دابەزاندنی كێش، بەڵام لە كاتی تێكردنی شیر یان شەكر قاوەش كالۆری زۆر دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەكر و چەوری.

چۆنیەتی خواردنەوەی قاوە بۆ دابەزاندنی كێش، ڕۆژانە لە چوار كوپ زیاتر نابێت بخورێتەوە ئەویش دەكاتە 400ملی گرام كافاین،بەڵام ئەگەر قاوەی بەهێز بێت دەبێت ڕێژەیەكە كەمتر بخورێت، چونكە كافاینی زیاتری تێدایە،كاتێك تازە دەست دەكەیت بە خواردنەوەی قاوەی تاڵ پێویستە كەمتر بخۆیت تا ڕادێیت،ئەو كەسانەی گەدەیان هەستیارە لەگەڵ قاوەكەدا پێویستە شتێك بخۆن بۆ ئەوەی تووشی كێشەیان نەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا