پۆڵەتیک پرێس
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت
ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند،”له‌ئێستادا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باوه کاتژمێرەکانی کارەبا به‌تایبه‌ت لەمانگی ڕەمەزاندا زیادکراوە بۆ 17 کاتژمێر”.
ڕوونیشی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێى گشتیان لەناو وەزارەته‌كه‌یان بەناوی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى وزە) كردۆته‌وه بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری لەبواری پێدانی کارەبا پێشکەشی ھاوڵاتی بکرێت، وتیشی “ئەو بەڕێوەبەرایەتیە نوێیه‌مان بۆ ئه‌وه کردۆتەوە تاوه‌كو زۆرترین خزمەتگوزاری بەکەمترین تێچوو پێشکەشبکەین بە هاوڵاتیان”.