پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەنزیک گوندی قزلیای سەر بە پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ بۆرییەکی غاز تەقییەوە و داوا لە هاوڵاتیان کرا ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە23ی کانونی دووەم، میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند، “لەنزیک گوندی قزلیای سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆرییەکی غاز تەقییەوە و تائێستا هۆکاری تەقینی ئەو بۆرییە ئاشکرانەکراوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تیمی تەکنیکی کۆمپانیای تایبەت بە بۆری غازەکە و کارمەندانی بەرگری شارستانی ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە دەکرێن.
هاوکات، بۆئەوەی تووشی تەنگەنەفەسی نەبن کاربەدەستانی ناوچەکە داوایان لە هاوڵاتیان کردووە بەشێوەیەکی کاتی ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.