پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئێران تەرمی بەشێک لەو قوربانیانەی حەشارداوە کە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا کوژراون.
لەوبارەیەوە ڕاڤینا شامداسانی وتەبێژی نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە جنێف ڕایگەیاند، “دەسەڵاتدارانی ئێران لە هەندێک حاڵەتدا ڕەتیدەکەنەوە تەرمی خۆپیشاندەران ڕادەستی خێزان و کەسوکاریان بکەنەوە”.
لە ڕۆژی 16ی مانگی ئەیلولی ڕابردوو لەدوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکردووە و داواکاری سەرەکییان گۆڕینی سیستمی حکومڕانی وڵاتەکە و کۆتاییهێنان بە سەرکوتکاری دەسەڵاتە.