نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە کەمتر لە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 79 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 77 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی مانگی رابردوودا نرخی نەوت بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە 87 دۆلار نزیکبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا